لە دەستدانی پەپولەیەك…

بەداخەوە، لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، ئێران بە موشەکی باڵیستیک هێرشی کردە سەر کوردستانی خۆشەویست و سەر گیانی خەڵکی مەدەنی و خەڵکی بێتاوانی کردە ئامانج. ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە بە سەردەمی تەکنەلۆجیا و پەرەسەندن ناسراوە نەک گیانی خەڵکی سڤیل بکرایتە ئامانج کە ئامنجیان پێشکەوتن و ئاوەدان کردنەوەی وڵات بووە، زۆر جێی داخە کە ئەم جۆرە هێرشانە بەردەوامن وهەر هەن، ئەم جۆرە رەفتارە نابەجێیانە بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ بەها باڵاکانی ئەم سەردەمە ناگونجێن و تیشک دەخەنە سەر ناڕێکییەکی زۆر لە بەهاکانی سەدەی ۲۱. یەکێک لە قوربانییەکان منداڵێکی ١١ مانگی بوو بە ناوی ژینا.

ئێمە زۆر بە داخەوەین بۆ لەدەستدانی ئەم فریشتە بچووکە، ئەم رووداوە و رووداوی هاوشێوەی ئەمە ئەوە بە بیری هەموومان دێنێتەوە کە رەفتارە خراپەکان چ کەریگەریەکی گەورەیان هەیە لەسەرمرۆڤایەتی. ئێمەوە وەکو ستافی کۆمپانییای باوەش ئیدانەی ئەم هێرشە و هەموو جورە هێرێشێکی هاوشێوە دەکەین. شەرمەزاری بۆ ئەو کەسانە کە بەرپرسن لە ئەنجامدانی هەر جۆرە توندوتیژیەک بەتایبەتی توندوتیژی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی، بەتایبەتی تریش دژی منداڵێکی روح سوکی بێ تاوان.

لە ئاشتیدا پشوو بدە، فریشتەی بچووک.