باوەش گروپ سەردانی پیشەنگای کاغەزی نێودەوەڵەتی…

خۆشحاڵین بە راگەیاندنی ئەوەی کە گروپی کۆمپانیاکانی باوەش بە سەرکەوتوویی بەشداری لە هەشتەمین پێشانگای Paper & Tissue One Show 2023 لە سەنتەری ئێکسپۆ، شاریقە، لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کرد. لە ماوەی سەردانەکەماندا، بەشادریمان کرد لە زنجیرەک کۆبوونەوەی بازرگانی، کە توانیمان لەگەڵ زیاتر لە ١٥ کۆمپانیا کە لە چەند وڵاتێکی جاوازەوە بەشدارییان کردبوو و لە رۆلی جیاوازدا کاریان دەکرد لە بواری کارتون و کاغەدا کۆببینەوە.  وە هەرەها بانگهێشتنامەمان ئاراستەی هەندێک لەو کۆمپانیایانە کرد بو ئەوەی سەردانی ئۆفیسەکەمان بکەن لە هەولێر، کوردستان، دواتر میوانداریمان کردن، ئەم دەستپێشخەرییە دەرفەتی کاری نوێی بو هەردوو لا رەخساند و پەیوەندیەکان بەهێزتر کران.

پێشانگای کاغەزی نێودەولەتی رایگەیاند کە بەرەو پێشچونێکی زۆر هەبوو لە پێشنگای ئەم ساڵدا بە بەراورد لەگەڵ پار ساڵ، کە زیاتر لە ١٧٠ کۆمپانیا لە ٢٨ وڵاتەوە هاتبوون و ١٥،٠٠٠ بەشداربوو لە ١٢٠+ وڵاتەوە بەشداریان کردبوو. ئێمە بە تامەزرۆییەوە چاوەروانی نۆیەمین پێشانگای کاغەزی نێودەوڵەتین، کە بریارە لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٤ لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەڕێوەبچێت. کە پێشبینی باشداربووی زیاتر کراوە، چاوەروانی زیاتر مان هەیە بو دەوڵەمەندتر کردنی پەیوەندیەکانمان و ئاسۆی بازرگانیمان.

سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ رێکخەرانی پێشانگایەکە دەردەبرین بۆ دابینکردنی سەکۆیەکی بەنرخی وا، و سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو کەس و کۆمپانیایانە دەکەین کە بەشداربوون لە دەوڵەمەندکردنی ئەم ئەزموونە بەرهەمدار.

  بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی باوەش، موئەیەد بارزانی، لە هەشتەمین پێشانگای کاغەزی نێودەوڵەتی ۲۰۲۳.