ئەرکی ئێمە دووربینین بەها سەرەکییەکان کولتور سیاسەتی ئێمە بەرپرسیاریەتی پابەندين بەكواليتى بەرز و ئەنجامەكانى. خزمەت كردن و پشت بەستن بەو بوارەى ئێمە كاريى لێ دەكەين لەرێگاى سودبينين لەنوێترين تەكنولوجيا و ستراتيجيە بەردەستەكان لەجيهان دا جەخت لەباشترين دەكەينەوە لەروى خزمەت گوزاری و بەرهەمەكانمان بەخێرايەكى زۆر لەكاتێكى پێوانەييدا . ئێمە دەبينە هەستێک بۆ بونيات نانى داهاتوو, دەمانەوێت كارەكانمان لەداهاتوو دا باشتربن لەوەى كەلە رابردوو دا كردومانە.گرینگى دەدەين بە تەواوى كارمەندان و هاوبەشەكانمان كەكاريان لەگەل دەكەين بوئەوەى ئەوانيش ببنە ئەو هەستەى كەباس دەكەين و بە يەكەوە باشترين بونيات بنێن بو ئێستاو داهاتو ى ولاتمان. بەلێن دەدەين ئەوكارانەى ئێمەدەى کەین پێش بينى نەكراوبن . هەميشە لەگەل تيمەكەمان بير لەجياوازى دەكەينەوە وە پێمان وايە بە بيروراى جياواز دەتونين جياوازى دروست بكەين, باشترين بونيات بنێين, وە لەگەل باشترين ئەنجام. ئامانجمان ئاوەدان كردنەوەى ولاتە وە بەدەست هێنانى متمانەيە لەگەل هاوبەشەكانمان, پێمان وايە سەركەوتنمان بەندە لەسەر رەزامەندى هاوبەشە كانمان . باوەش گروپ كەلتورى پێكەوەيى جياوازى بيرورا وەكو خێزانێك لەگەل يەك تاوتوێ دەكات بەيەك تيم كاردەكەين هاوكارى يەك دەبين هەموومان پێكەوە بوسەرخستى كومپانيايەكەمان و ئەو ئامانجەى كارى بودەكەين بە دل ودەرونێكى ئاسودە بوسەركەوتنى هەيشەى. ئێمە لێرە خێزانێكى گەورەين بەڵێنمان بەخومان داوە بەسەر هەموو بەربەستەكاندا زالبين , دەست لەناو دەست بو سەركەوتنە يەك لەدواى يەكەكان . باوەش گروپ هەست بە بوشايەكى گەورە دەكات لەروى پیشەسازى كارگەكانەوە ئەمەش لەكاتێكدایە کە لە وەڵاتى ئێمەدا گەشەپێدانى پيشەسازى زۆر گرينگە بۆ خوش گوزەرانى و ئاوەدانى ولات و بونيات نانى ژێرخانى ئابورى. هەست بە بەرپرسياريەتيەكى گەورە دەكين لەئاست خاك، وەلات، و گەلەكەمان، بويە بريارماندا دەست بكەين بە بونيات نانى پروژەى هاوچەرخ بە بالاترين روحى كاركردن بەستانداردى پروفيشنال و بائاكارى بازرگانى. كارى ئێمە ئەوەيە جێ بەجێ كردنێكى هەميشەى بو ولات بەجێ بهێڵین لەدواى خومان . بەرپرسياريەتى لەئاست پروژەكانمان ئامانجى سەرەكى مانە ئێمەلێرە كاردەكەين بوئەوەى باشترين پێشكەش بەوولات بكەين وە هەموو بەرپرسياريەتیەك لە ئەستو دەگرين بو ئەوەى هاوبەشەكان لەخومان رازى بكەين. دەربارەی باوەش گروپ زنجیرە کۆمپانیای ناوخۆیییە لە ساڵی 2007 لە کوردستانی عیراق دامەزراوە. هیوامان وایە بتوانین ژیانێکی نوێ بۆ تاکی کۆمەڵگا بڕەخسێنین کە ئێوە شاهیدی ئەوەمان بو بدەن و بڵێن بەڵی ئەمە باشترینە، ئەو خەونانەی کە هەرگیز بەدی نەهاتووە ئێمە بەدی دەهێنین. گروپەکەمان بەسەر چوار بەشی سەرەکیدا دابەش بوە: وەبەرهێنان، پیشەسازی، بیناسازی و گەشت و گوزار. پەیامی دامەزرێنەر پێم وايە ئەوەى كارى بازرگانى بكات دەبێت خوشەويستى گەل و ولاتى لەناو دل و دەورونیدا هەبێت.بوئەوەى بتوانێت باشترين كار ئەنجام بدات بويەمنيش بريارم داوە هەموو روژێك لەدوێنى زياتر گەل و ولاتم خوش بوێت لەسالى 2007 ئەم كومپانيايەم دامەزراند دەستم كرد بەئاوەدان كردنەوەى كوردستان بەردەوامين وە بەردەوام دەبين هەميشە برواى تەواوم بەبيروراى جياواز بەكارى جياواز هەبووە لە گەل تيمەكەم بەگروتينێكى جياواز بەبيركردنەوەى جياواز بەهيواى جياواز بريارماندا بەكارو پروژەى ستراتجى وە هاوچەرخ بو بونيات نانى ژێرخانى ولات رەخساندى زياترى هەلى كار بو هاونشتيمانيانم. هەمووتاكێكى ولات و هاوبەشەكان و كارمەندان دلنيا دەكەمەوە لەئاست متمانەى هەمووتان دا دەبين، باوەش بەدڵ و دەرونى ولاتەكەمان دادەكەين تاسەردەكەوين و دەگەين بە ئامانج, سلاو كوردستان. خەرمانانی ك-2722 — ز-2022 مؤید بارزانی