گروپی کۆمپانیاکانی باوەش لەم دواییانەدا پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخویەوە بینی لە پڕۆژەی دووبارە بەکارهێنانەوەی کارتۆن کە لە گەشتێکی بازرگانی سەرکەوتوودا بۆ ئیسپانیا کۆبوونەوە لەگەڵ کومپانیای کۆپاسا، کە خاوەنی زیاتر لە ٥٣ ساڵ شارەزایی لە ئامێری کارتۆندا هەیە.
کۆبوونەوەی بەرشەلۆنە لە نێوان بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری گروپی باوەش و کۆپاسا لە سەر دوو تەوەری سەرەکی بوو کە گرنگنیەکی بەرچاویان هەیە لە سەرکەوتنی پڕۆژەکەدا: ١) چارەسەری ئاو و ئاوی پاشەڕۆ و ٢) بەرهەمهێنانی کارەبا.
گفتوگۆیەکی بەرهەمدار بەڕێوەچوو بۆ دانانی پلانێک بۆ چارەسەرکردی کێشەکان بە هاوبەشی، بوئەوەی پروژەکە بەرەو پێشچونێکی باش بەخویەوە ببینێت.
هەروەها تیمەکەمان دەرفەتی ئەوەیان هەبوو کە زیاتر دەربارەی کۆمپانیای کۆپاسا و پرۆسەی دروستکردنی ئامێری کاغەزی ئاڵۆز بزانن، ئەو ئەزموونەی کە ئەوان هەیانە تێگەیشتنی ئێمەی قووڵتر کرد لە لایەنە تەکنیکیەکانی پروژەکە وە هەروەها بناغەیەکی بەهێزی دروست کرد بۆ هاوکاری کردنی یەکتر لە پروژەکە و دامەزراندی کارگەکە بەسەرکەوتوی.
ئەم کۆبوونەوەیە خاڵێکی گرنگە بۆ هەردوو کۆمپانیا و پەیوەندییە بەردەوامەکانی نێوان هەردوو وڵات.
پابەندبوونی هاوبەش بۆ ژینگە پارێزی و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتووکە لەم پروژەیەدا هاندەرێکە بۆ گۆڕانکاری ئەرێنی لە پیشەسازی دووبارە بەکارهێنانەوەی کارتون لە کوردستان دا.

