لە ۲۷ و ۲۸ی کانوونی یەکەم، سەرۆکی ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز لەگەڵ کۆمەڵێک لە بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەیان بەشدارییان کرد لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدا لە عێراق، لە میانەی سەردانی شاندەکەدا لە لایەن سەرۆک وەزیران محەمەد شیعە ئەلسودانی بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
لەگەڵ شاندەکەی سەروکی ئیسپانیادا نوێنەرانی کۆمپانیا دیارەکانی ئیسپانیاش بەژداریان کردبوو، لە ناویاندا کۆمپانیای COPASA، کە هاوکارێکی سەرەکییە لە گەڵ کومپانیای باوەش. ئەم کۆبوونەوەیە بووە هۆی فەراهەم کردنی دەرفەتی بازرگانی نوێ بۆ وەبەرهێنەرانی هەردوو وڵات.
لە کۆبوونەوەکەدا، کۆپاسا ئەم دەرفەتەی بەکارهێنا بۆ پێشکەشکردنی پرۆژەکەمان کە پروژەی دووبارە بەکارهێنانەوەی کارتۆنە بۆ بەژداربووان و پرۆژەکە تاوتوێ کرا.
کۆپاسا گەشبینی خۆی دەربڕی و گوتی: “جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە بە سەرکەوتووی نەک تەنها یارمەتیدەر دەبێت لە بەرەوپێش چونی کەرتی پیشەسازی وڵات، بەڵکو دەبێتە هۆی دروستکردنی ژمارەیەکی زۆر لە هەلی کاریش، هەروەها سەرۆک وەزیران محمد شیاع ئەلسودانی پشتگیری خۆی بۆ پروژەکە و کۆمپانیای باوەشی دەربری.”
ڤیدیۆی کۆبوونەوەی نێوان هەردوو لایەن:
بە هیوای ئەوەی ئەم پرۆژەیە بە سەرکەوتوی و بە زوویی بە ئەنجام بگەینین…