گەشەپێدەرانی موڵک لە دوبەی و گەشتی باوەش…

گروپی کۆمپانیاکانی باوەش بەردەوام دەبێت لە گەشتە نەوەستاوەکەی، پابەندبوونمان بە هەمەجۆری لە کارکردن و تێڕوانینێکی ئەرێنی بۆ داهاتوویەکی ڕووناکتر، دوو هۆکاری سەرەکی جیاکەرەوی باوەشن لەئەوانی تر.

لەم دواییانەدا، گەشتێکی بازرگانیمان بۆ دوبەی، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ئەنجامدا، بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان و دەوڵەمەندکردنی ئەزموونەکانمان. جیاواز لە هەوڵەکانی پێشوومان، ئەم گەشتەمان بۆ وڵاتی دوبەی سەرنجی لەسەر وەبەرهێنەرانی هەرە گەوەرە لە بواری عەقاراتدا بوو، کە تیایدا توانیمان لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەشەپێدانی موڵک وەک: إعمار، داماک، شۆبا و زیاتر، کۆببینەوە و پەیوەندی پتەو دروست بکەین.

ئەم گەشتە نەک هەر ئاسۆکانی ئێمەی فراوانتر کرد بۆ بونیاتنان و ئاوەدان کردنەوە، بەڵکو دەرگای نوێی کردۆتەوە بۆ گەشەپێدەرانی عەقاری لە هەرێمی کوردستان. بازرگانی عقاری لە دوبەی کۆمەڵێک دەرفەتی سەرنجڕاکێش بۆ وەبەرهێنەران دابین دەکات وە داوا لە وەبەرهێنەران دەکەن کەبەشداری لە پرۆژەکانیاندا بکەن.

جێی ئاماژەیە ئەم پڕۆژانە کە کۆمپانیایە عەقاریە گەورەکان جێبەجێیان دەکەن، زۆربەی زۆری پێداویستییەکانی ژیان و ئارەزووە جۆراوجۆرەکانی دانیشتوان دابین دەکەن.

ئامانجی ئێمە ئەوەیە بتوانین ئەو ئەزموونەی کە لەوێ هەیە لە کوردستان جێ بەجێی بکەین نەک تەنها بۆ هاوڵاتیانمان بەڵکو بۆ وەبەرهێنەران و خەڵکی بیانی کە دەیانەوێت  ژیان لە ناو سروشت و ژینگەی جوانی کوردستاندا ئەزموون بکەن.